سپای پاسداران : وەڵامێکی توندتر بە هەڵەی هەڵسەنگاندنی دوژمن دەدەینەوە
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیکدا وێڕای بانگەوازکردنی نەتەوەی وەفاداری ئێران بۆ ئامادە بوون لە ڕێ و ڕەسمەکانی مالئاوایی و بەڕێکرانی تەرمی پاکی ئیمامی شەهید وشداری بە بەرەی دوژمن دا : هەرجۆرە هەڵەی هەڵسەنگاندن ڕووبەڕووی وڵامێکی توندتر لە هەمیشە دەبێتەوە .
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا شەهید بوونی ڕابەری شۆڕشی لە پەلاماری تیرۆریستی سەرەتای شەڕی سەپێنراوی نێوان ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بە خاڵی وەرچەرخان لە درێژەی ڕێبازی خۆڕاگری لە قەڵەم دا و جەختی لەوە کردەوە کە خوێنی بەڕێزیان بووەتە هۆی بەهێزتر بوونی ڕابوونی ئیسلامی، یەکگرتوویی ئومەتی ئیسلامی و درێژەدان بە ڕێبازی شەهیدان. هەروەها سپای پاسداران ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئامادەیی تەواوی شەڕ و ئیمانەوە، بە فەرماندەیی وریاییانەی خەلەفی ساڵحی قائیدی شەهید، لە هەمبەر هەر جۆرە هەڵەی هەڵسەنگاندنی دوژمن وەڵامێکی توندتر لە ڕابردوو دەدەنەوە و ئەم تواناییەشی بە هێمای ئیرادەی نەتەوەی ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر دەستدرێژییەک زانی. لە کۆتاییدا سپای پاسداران ڕایگەیاند کە نەتەوەی ئێران بە ئامادەبوونێکی پڕ لە سۆز و بەربڵاو و حیماسی لە ڕێوڕەسمەکانی ماڵئاوایی و پرسە و ناشتنی تەرمی پاکی ڕابەری شەهید ، یەکگرتوویی و وریایی و کۆڵنەدانی خۆی نیشان دەدات و ئەم ئامادەبوونەی بە وەڵامێکی بەهێز بۆ دوژمنان و نیشانەی ئیرادەی نەتەوە بۆ درێژەدان بە ڕێگای شۆڕش و پاراستنی ئارمانجەکانی ڕابەری شەهید وەسف کرد.