عێراقچی: ناهێمن بوونی گەرووی هورمز، دەرەنجامی دەسدرێژیی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447592-عێراقچی_ناهێمن_بوونی_گەرووی_هورمز_دەرەنجامی_دەسدرێژیی_ئەمریکاو_رژیمی_زایۆنیستییە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ سێرگئی لاورۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەتاران، ناهێمنی لە گەرووی هورمزی گەڕاندەوە بۆ دەرەنجامی راستەوخۆی دەسدرێژیی سەربازیی ئەمریکا و رژیمی زایۆنیستی دژی ئێران و پێی داگرت: ئەو دەسدرێژییە، بەشێوازی جۆراوجۆر هەروا بەردەوامە.
(last modified 2026-10-19T15:08:33+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 19, 2026 18:38 Asia/Tehran
  • عێراقچی: ناهێمن بوونی گەرووی هورمز، دەرەنجامی دەسدرێژیی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستییە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ سێرگئی لاورۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەتاران، ناهێمنی لە گەرووی هورمزی گەڕاندەوە بۆ دەرەنجامی راستەوخۆی دەسدرێژیی سەربازیی ئەمریکا و رژیمی زایۆنیستی دژی ئێران و پێی داگرت: ئەو دەسدرێژییە، بەشێوازی جۆراوجۆر هەروا بەردەوامە.

عەبباس عێراقچی وێڕای ئاماژە بە پەیوەندیی ستراتژیکی تاران و مۆسکۆ، وتی: دوو وڵات لەبارەی گرینگترین پرسە ناوچەیی و جیهانییەکان لەوان، رۆژاوای ئاسیا، کەنداوی فارس، دانوستانی ئێران و ئەمریکاو گۆڕانکارییەکانی ئۆکراین وتووێژیان کرد. عێراقچی هەروەها جەختی کرد لەسەر پێویستیی ڕاگرتنی جینۆساید لە فەلەستین و پاوانخوازیی رژێمی زایۆنیستی و وتی: پرسەکانی ناوچە، ڕێگاچارەی سەربازییان بۆ نییەو دەبێ لەڕێی دیپلۆماسی و ڕێکاری سیاسییەوە، پێوشوێن بگیردرێن. وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش بەپێداگریی لەسەر درێژەی هاوکاریی نێوان دوو وڵات، ڕایگەیاند: ئاڵ و وێری بازرگانیی ئێران و ڕووسیا لە ساڵی ڕابردوودا، سەتی بیست و یەک گەشەی بووەو مۆسکۆ پێبەندی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیەتی پەیوەست بە وەبەرهێنان لە ئێراندا. وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێرانیش دیدار دەکا.