ڕێزگرتنی سەرانی هێز و فەرماندەکان لە ڕابەری شەهیدی شۆڕش
سەرانی هێزەکان و بەرپرسانی باڵای وڵات لە موسەلای ئیمام خومەینی (ر.ە) ڕێزیان لە تەرمی پیرۆزی ئیمامی موجاهیدی شەهید گرت.
سەرانی هێزەکان و بەرپرسانی باڵای وڵات لە موسەلای ئیمام خومەینی (ر.ە) ڕێزیان لە تەرمی پیرۆزی ئیمامی موجاهیدی شەهید گرت. هاوکات لەگەڵ بەرپرسانی هێزەکان، سەرۆکی کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندیەکانی وڵات ، وەزیری دەرەوە، جێگری کاروباری نێودەوڵەتیی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕش، محەممەد ڕەزا عارف، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و بەشێک لە بەرپرسانی دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ئامادە بوون. لە درێژەی ڕێ و ڕەسمەکەدا غولامعەلی حەدادعادڵ و ژمارەیەک لە بەرپرسانی وڵاتیش، ڕێزیان لە تەرمی پاکی ڕابەری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی گرت. فەرماندە باڵاکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها ماڵئاواییان لە ڕابەری موجاهیدی شەهید کرد و جەختیان لە درێژەی نەخشەڕێگای شەهیدی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە پیشەسازییەکانی بەرگری کردەوە.