عەراقچی: تا هەڕەشە و گوڕەشە هەبێ، دانوستان بۆ ڕێککەوتنی یەکجاری دەست پێنابێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445256-عەراقچی_تا_هەڕەشە_و_گوڕەشە_هەبێ_دانوستان_بۆ_ڕێککەوتنی_یەکجاری_دەست_پێنابێ
وەزیری دەرەوەی ئێران پاش بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری موجاهدی شەهیدی شۆڕش وتی: نە خەڵک و نە هێزە چەکدارە ئازاکانمان، هیچ ترسێکیان نییە لە هەڕەشە و گوڕەشە.
(last modified 2026-07-07T17:15:49+00:00 )
ته‌مووز 07, 2026 18:10 Asia/Tehran
  • عەراقچی: تا هەڕەشە و گوڕەشە هەبێ، دانوستان بۆ ڕێککەوتنی یەکجاری دەست پێنابێ

وەزیری دەرەوەی ئێران پاش بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری موجاهدی شەهیدی شۆڕش وتی: نە خەڵک و نە هێزە چەکدارە ئازاکانمان، هیچ ترسێکیان نییە لە هەڕەشە و گوڕەشە.

سەید عەبباس عەراقچی لە تۆڕی کۆمەڵاتیدا نووسی: بە ملوێنان ئێرانیی سەربەرز، یەکدەنگ و یەکپارچە کۆبوونەوە تا ڕێز و حورمەتیان پێشکەش بکەن بە حەزرەتی ئایەتووڵاهولعوزما خامەنەیی و میراتی تاهەتایی ئەو ڕێبەرە شەهیدە. نە ئەو خەڵکە و نە هێزە چەکدارە ئازاکانمان هیچ ترسێکیان نییە لە هەڕەشە و گوڕەشە. عەراقچی ڕاشکاوانە ڕاشیگەیاند: بڕگەی ١١ی لێکگەیشتننامەکەی ئیسلام ئاباد تەواو ڕوون و شەفافە؛ هەتا ئەوکاتەی هەڕەشە و گوڕەشەی دژ بە ئێران بەردەوام بێ، هیچ دانوستانێک لەسەر ڕێککەوتنی یەکجار دەست پێنابێ. پابەند بن بە واژەکەتان.