وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران: بەرامبەر بە هەر دەسدرێژییەک وەڵامی گورچکبڕ دەدەینەوە
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران وتی: بێتوو هەر چەشنە دەستدرێژی و یان بەزاندنی هێڵی سوور ڕووبدات، وەڵامی ئێران یەکلاکەرەوە، کاریگەر و شیاو دەبێت.
ژەنەراڵ تەلایی نیک بە ئاماژە بە ئامانجەکانی دوژمنان لە شەڕەکەی ئەمدواییەدا ڕایگەیاند: دوژمن پێیوابوو بە تیرۆرکردنی ڕێبەری شۆڕش، فەرماندە سەربازییەکان و زانستوەران و هێرشکردنە سەر ناوەندەکانی نیشتەجێبوون، دەتوانێ نزامی کۆماری ئیسلامی بڕووخێنێت، بەڵام دەرئەنجامەکەی بە تەواوی پێچەوانە دەرهات و یەکپارچەیی نیشتمانی، پشتیوانیی جەماوەری و دەسەڵاتی ئەم نزامە لە جارانیش بتەوتر و بەهێزتر بووە. ناوبراو وتیشی: ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک لە گۆڕەپانەکەدا، ورووژانی هەستی گیانبەخت کردن و فیداکاری و ئامادەیی بۆ بەرگریکردن لە وڵات، هەروەها شکستهێنانی ئامانجەکانی دوژمن لە مەیدان، ئەوەی دەرخست کە پلان و پێشبینییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی پووچەڵ بۆتەوە و ئێران بە سەربەرزیی تەواوەوە ئەم تاقیکردنەوە مێژووییەی تێپەڕاندووە.