کۆتایی هاتنی پاشەکەوتی مووشەکی ئینتێرسێپتەری ئەمریکا لە شەڕی دژ بە ئێراندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445798-کۆتایی_هاتنی_پاشەکەوتی_مووشەکی_ئینتێرسێپتەری_ئەمریکا_لە_شەڕی_دژ_بە_ئێراندا
کەناڵی تەلەفزیۆنی "سی بی ئێس"ی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا نزیکەی هەموو مووشەکە وردپێکە دووربڕەکانی لە شەڕی دژ بە ئێراندا بەکارهێناوە.
(last modified 2026-08-05T14:03:06+00:00 )
ئاب 05, 2026 17:33 Asia/Tehran
  • کۆتایی هاتنی پاشەکەوتی مووشەکی ئینتێرسێپتەری ئەمریکا لە شەڕی دژ بە ئێراندا

کەناڵی تەلەفزیۆنی "سی بی ئێس"ی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا نزیکەی هەموو مووشەکە وردپێکە دووربڕەکانی لە شەڕی دژ بە ئێراندا بەکارهێناوە.

کەناڵی "سی بی ئێس نیوز"ی ئەمریکا بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی ئاگادار بڵاویکردۆتەوە کە لەکاتی شەڕی دژ بە ئێراندا، ئەمریکا نزیکەی تەواوی پاشەکەوتی جیهانیی مووشەکی وردپێکی دووربڕی خۆی بەکارهێناوە، بەتایبەت ئەوەی کە هەر هەموو مووشەکەکانی "ئەتکامز"ی تەقاندووە و هیچی بۆ نەماوە.  ئەم تەلەڤزیۆنە لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاییەوە نووسیویەتی، گەورەترین نیگەرانی لە ئێستادا سەبارەت بە ژمارەی موشەکی ئینتەرسێپتەری هاوپێوەند بە سیستەمەکانی "پاتریۆت" و "THAAD"ـەوە هەیە، چونکە بەکارهێنانیان بە ڕێژەیەکی خێراترە لەوەی پیشەسازیی ئەمریکا بتوانێت بەدیلی ۆ دانێت یان مۆدێلی نوێ بەرهەم بهێنێت. پێشتریش سی ئێن ئێن بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایگەیاندبوو کە سوپای ئەمریکا لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی دژ بە ئێرانەوە تا ئێستا نزیکەی لەسەدا ٨٠ی پاشەکەوتی مووشەکی سیستەمی بەرگریی تاد و نزیکەی نیوەی مووشەکەکانی پاتریۆتی خۆی بەکارهێناوە. به پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزی ئەمریکایی هەروەها نزیکەی نیوەی پاشەکەوتی مووشەکەکانی کرووزی "تاماهاوک"یشیان لە شەڕی دژ بە ئێراندا بەکارهێناوە.  سی ئێن ئێن بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆی ئاماژەی بەوەش کردووە، فەرماندە سەربازییە باڵاکانی ئەمریکا وشدارییان داوە لە حاند دابەزینی مەترسیداری پاشەکەوتی نێو کۆگاکانی چەکی وەزارەتی جەنگی ئەم وڵاتە و ئەم بابەتەش بووەتە یەکێک لە نیگەرانییە سەرەکییەکانی پنتاگۆن. هەروەها بەرپرسانی ئەمەریکا بە سی ئێن ئێنیان ڕاگەیاندووە کە کەمبوونەوەی پاشەکەوتی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا، جیا لەوەی بۆتە هۆی سەرلێشێواوی سەرکردە سەربازییەکانی ئەمریکا، بووە بە نیگەرانییەکی قورس بۆ  بەشێک لە وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارسیش.