وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران: موشەکی ئێرانی مەودای ئەمریکا لەگەڵ ئێران دیاری دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447288-وەزارەتی_بەرەڤانیی_ئێران_موشەکی_ئێرانی_مەودای_ئەمریکا_لەگەڵ_ئێران_دیاری_دەکات
بەرپرسی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە مەیدان دوا قسە دەکات، وتی: مووشەکی ئێرانی مەودای نێوان ئەمریکا و ئێران دیاری دەکات.
(last modified 2026-10-08T15:58:57+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2026 20:26 Asia/Tehran
  • وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران: موشەکی ئێرانی مەودای ئەمریکا لەگەڵ ئێران دیاری دەکات

بەرپرسی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە مەیدان دوا قسە دەکات، وتی: مووشەکی ئێرانی مەودای نێوان ئەمریکا و ئێران دیاری دەکات.

سەرداری ئیبنیڕەزا لە لاپەڕەی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕوو لە وەزیری شەڕی ئەمریکا نووسی: ئەو هێشتا خەریکی کێشانی وێنەی شەڕ لە باخچەی ساوایانی پنتاگۆنەو غافڵە لەوەی کە ناکرێ جیهان بە وتاردان و نمایشکردن دابەش بکەن، ئەوەیش قسەی ئاخر دەکات مەیدانە. بەرپرسی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران جەختیشی کردەوە: موشەکەکانمان مەودای ئێمە لەگەڵ ئێوە دیاری دەکەن، دوێنێ دەریای عومان، ئەمڕۆ ئۆقیانووسی هیند و سبەی کەنداوی بەرازەکان. بێتوو هەڵەیەک بکەن، دابەشکردنێکی تازە بە چاوی خۆتان دەبینن.