فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران: بۆ هاوکاریی لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی ئامادەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447562-فەرماندەی_گشتیی_سپای_پاسداران_بۆ_هاوکاریی_لەگەڵ_وەزارەتی_بەرگریی_ئامادەین
فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی دەسنیشانکرانی "مێهرداد ئەخلاقی" بۆ پۆستی وەزیری بەرگریی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان، جەختی کرد: سپا بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونەکان و هاوکاریی ستراتژیک لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی بەئامانجی بەرەوڕووبوونەوەی هەڕەشە هیبریدی و چەند ڕەهەندییەکانی دوژمن ئامادەیی تەواوی هەیە.
(last modified 2026-10-18T15:30:16+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 18, 2026 19:00 Asia/Tehran
  • فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران: بۆ هاوکاریی لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی ئامادەین

فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی دەسنیشانکرانی "مێهرداد ئەخلاقی" بۆ پۆستی وەزیری بەرگریی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان، جەختی کرد: سپا بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونەکان و هاوکاریی ستراتژیک لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی بەئامانجی بەرەوڕووبوونەوەی هەڕەشە هیبریدی و چەند ڕەهەندییەکانی دوژمن ئامادەیی تەواوی هەیە.

لە پەیامی سەرلەشکری پاسدار ئەحمەد وەحیدی، فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا هاتووە: سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، لە چوارچێوەی ئەرکەکانیدا، ئامادەیە بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونەکان و هاوکاریی ستراتژیک لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی بەئامانجی بەرەوڕووبوونەوەی هەڕەشە هیبریدی و چەند ڕەهەندییەکانی دوژمن ئامادەیی تەواوی هەیە.

لەخودای گەورە، سەرکەوتنی ڕۆژ لەدوای رۆژی بەڕێزت و باقی بەرپرسان، جێگران، پسپۆران و کارمەندانی وەزارەتی بەرگریی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان لەژێر چاودێریی حەزرەتی وەلیی عەسر(عج)، پەیڕەویی لە میراتی هەمیشەیی خومەینیی کەبیر(رە) و خامنەیی شەهید(قدس سرە الشریف) و گرتنەبەری ڕێوشوێن، فەرمان و ڕێنموونیی ژیرانەی مەقامی مەزنی وەلایەت و ڕێبەریی و سەرکردایەتیی گشت هێزەکان حەزرەتی ئیمام سەید موجتەبا حوسێنی خامنەیی(مد ظللە العالی) داواکارم.