تێکشکێندرانی شانەیەکی هەوڵی تیرۆریستیی لە کرماشان
تشرینی دووهم 11, 2026 16:30 Asia/Tehran
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ڕایگەیاند، هەشت کەس پەیوەست بە هەوڵە تیرۆریستییەکان و قاچاخی چەک لە سێ پارێزگای وڵات، دەسبەسەر کران.
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ڕایگەیاند: پێنج ئەندامی تیمێکی تیرۆریستی، بە سەرۆکایەتی دەس و پێوەندییەکانی سەر بە دەم و دەزگە هەواڵگرییەکانی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی، بەنیازبوون لە پارێزگاکانی کرماشان، ئەلبورز و تاران، هەوڵی تیرۆریستیی ئەنجام بدەن کە لە ئۆپەراسیۆنی هاواهەنگی هێزە ئیتلاعاتییەکاندا، قۆڵبەست کران. لە ڕاگەیێندراوی وەزارەتی ئیتلاعاتدا هاتووە: سێ ئەندامی تۆڕێکی قاچاخی چەک و تەقەمەنی، ناسێندران و دەسبەسەر کران. لەو کەسانە، پەنجا دەمانچە و سەد خەشاب، دەستیان بەسەر داگیراوە.