سەرلەشکر رەزایی: ماددەی ناڤۆکیی پیتێندراو لە ئێران نابرێتەدەر
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی: تۆسقاڵێک ماددەی ناڤۆکیی پیتێندراو لە ئێران نابرێتەدەر.
سەرلەشکر موحسین رەزایی وتی: کۆتایی هێنان بە شەڕ لە هەموو بەرەکانی رۆژاوای ئاسیای بە یەکێ لە مەرجە سەرەکییەکانی ئێران زانی و هۆشداریی دا: هەرچەشنە دەسدرێژییەکی تازەی ئەمریکا بە کرانەئامانجی بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە، تەنانەت بنکە دوورەکانی ئەو وڵاتە وەڵام دەدرێتەوە. سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی وتیشی: دۆستانی ڕووسمان ئاگادار کردۆتەوە کە ماددەی پیتێندراو لە ئێراندا، دەمێنێتەوەو خۆمان بۆ دیزاینی کەشتی و ژێردەریاییەکان لەگەڵ هێزی جوڵێنەری ناڤۆکی کەڵکیان لێ وەردەگرین.
سەرلەشکر ڕەزایی هەروەها بەئاماژە بە دەسڕاگەیشتنی ئێران بەئاستی پێشکەوتووی تەکنۆلۆژیا لە شەڕی ئەلەکترۆنی، وتی: هێزە چەکدارەکانمان دەتوانن کۆنترۆڵی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا بکەن و بەسەلامەت دایانگرنە خوارەوە.