سەردار تەلایی نیک: یان داواکانی ئێران قەبووڵ بکەن یان تەسلیم دەبن
تشرینی دووهم 11, 2026 16:15 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران ڕوو لە دوژمن وتی: توانای بەرگریمان، بەهێز بووەو چارەنووسی شەڕ ڕوونە؛ یان قەبووڵکرانی داواکارییە رەواکانی ئێران، یان تەسلیمبوونی دوژمن لە گۆڕەپانی شەڕدا.
سەردار تەلایی نیک لە لاپەڕەی تایبەتی لە سۆشیال میدیا، نووسی: چەکەمەنی ئێران پشت ئەستوورە بە بەرهەمهێنانی ستراتژیک و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتەو بەدەر لە ئامادەسازیی هەڵخەڵەتێنەری ترەمپ و پیتی دۆڕاوە. وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران هەروەها پێی داگرت: توانای بەرگریمان بەهێز بووەو چارەنووسی شەڕ ڕوونە؛ یان داواکارییە ڕەواکانی ئێران قەبووڵ دەکرێت، یان دوژمن لە مەیدانی شەڕدا، تەسلیم دەبێ.