سەرلەشکەر وەحیدی: وەڵامی کوشندە دەدەینەوە بە بچووکترین دەستدرێژی
فەرماندەی گشتی سپای پاسداران وشداری دا بە دوژمن کە لە شکستە یەک لە دوای یەکەکانیان پەند وەربگرن، ئەگینا بەرەوڕووی زەبری کوشندە و تاقەتپڕوکێنی سپا دەبنەوە.
سەرلەشکەر ئەحمەد وەحیدی، فەرماندەی گشتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی پاکی ٣٥٠ شەهیدی بێناونیشانی سەردەمی بەرگریی پیرۆز، وشداریدا بە دوژمن کە لە شکستە یەک لە دوای یەکەکانی خۆی وانە وەربگرێت، ئەگینا وانەگەلێکی گەورەتر و بەژانتر بەڕێوەیە. بە وتەی فەرماندەی گشتی سپا، کەمترین دەستدرێژی بەرەوڕووی زەبری کوشندە و تاقەتپڕووکێن وەڵام دەدرێتەوە. شایانی باسە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی پاکی ٣٥٠ شەهیدی بێناونیشانی ٨ ساڵ بەرگریی پیرۆز، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی شەهیدبوونی حەزرەتی فاتمەی زەهرا و وەک ڕۆژی شەهیدی بێناونیشان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵکی شەهیدپەروەر لە تاران و سەرانسەری ئێراندا بەڕێوە چوو.