وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هیچ بیانویەک شوناسی هاوکاری لەگەڵ کردەی دوژمنکارانەی ئەمریکا ناگۆڕێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i448138-وتەبێژی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_هیچ_بیانویەک_شوناسی_هاوکاری_لەگەڵ_کردەی_دوژمنکارانەی_ئەمریکا_ناگۆڕێ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ئەگەری خۆتێوەردانی ژمارەیەک لە وڵاتان لە ڕووداوەکانی ناوچەکە و گەرووی هورموزدا چەختی کردەوە کە بیانۆی فریودەرانە ناتوانێ شوناسی ڕاستینەی بەشداری و هاوکاری لەگەڵ دەستدرێژی یان بایکۆتەکانی ئەمریکا بگۆڕێ. وەزیری دەرەوەی ئێرانیش نووسیویەتی کە ئەگەر حکوومەتەکان دەستیان کراوە بێ کە بە پێی هەڵسەنگاندنی خۆیان لە مەترسییە شیمانەییەکانی داهاتوودا هێرش بکەنە سەر ولاتێک، ئەو کات چی لە نەزمی مافەوانی نێودەوڵەتی دەمێنێتەوە؟
(last modified 2026-11-14T11:36:08+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2026 12:04 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هیچ بیانویەک شوناسی هاوکاری لەگەڵ کردەی دوژمنکارانەی ئەمریکا ناگۆڕێ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ئەگەری خۆتێوەردانی ژمارەیەک لە وڵاتان لە ڕووداوەکانی ناوچەکە و گەرووی هورموزدا چەختی کردەوە کە بیانۆی فریودەرانە ناتوانێ شوناسی ڕاستینەی بەشداری و هاوکاری لەگەڵ دەستدرێژی یان بایکۆتەکانی ئەمریکا بگۆڕێ. وەزیری دەرەوەی ئێرانیش نووسیویەتی کە ئەگەر حکوومەتەکان دەستیان کراوە بێ کە بە پێی هەڵسەنگاندنی خۆیان لە مەترسییە شیمانەییەکانی داهاتوودا هێرش بکەنە سەر ولاتێک، ئەو کات چی لە نەزمی مافەوانی نێودەوڵەتی دەمێنێتەوە؟

 

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان سەبارەت بە ئەگەری تەسلیمبوونی ژمارەیەک لە وڵاتان بەرانبەر بە گوشارەکانی ئەمریکا بۆ خۆتێوەردان لە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و گەروی هورموز لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس دا نووسی: کۆرییەکان پەندێکی پێشینەیان هەیە کە دەڵێ: "ئەو چۆلەکەی لەگەڵ لەق لەق دەفڕێ، قاچی دەشکێ". هەر چەشنە بەشداریی ڕاستەوخۆ یان ناراستەوخۆ لە کردەوەی دەستدرێژکارانە یان تیرۆریزمی ئابووری دژ بە ئێران، لەوانە بەڕێکردنی یەکەی دەریایی یان کەرەستە و هێزی لۆجیستیکی و پشتیوانی، هەنگاوی نایاسایی و دوژمنکارانە و بەشداری لە دەستدرێژیی سەربازی و تیرۆریزمی ئابووریی ئەمریکا دێتە ئەژمار کە نەک هەر بە پێچەوانەی بڕگەی 4ی ماددەی 2ی میساقی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە، بەڵکوو بە پێی بڕیارنامەی ژمارەی 3314ی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ، کردەوەی دەستدرێژکارانە دێتە هەژمار. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: بەکارهێنانی ناو و نازناوی فریودەرانەی وەک پاراستنی گەمیوانی یان بەرەنگاربوونەوەی چەتەی دەریایی، شوناسی نایاسایی و دوژمنکارانەی ئەو کارە ناگۆڕێ. پەیامی ئێمە ڕوون و شەفافە، هیچ ڕێککەوتنێکی دوولایەنە لەگەڵ ئەمریکا نابێتە ئەوەی ڕێگە بە خۆیان بدەن ئەرک و ئەستۆگرییە نێودەوڵەتییەکانیان پێشێل بکەن. هەر وڵاتێک ئەرک و ئەستۆگریی نێودەوڵەتیی خۆی پێشێل بکات و بەشداری بکات لە دەستدرێژیی سەربازی بۆ سەر ئێران، هەر چەشنە هاوکاری و پشتیوانیکردنی کردەوەی نایاسایی و دەستدرێژکارانەکانی ئەمریکا، بەرپرسیارەتیی دواهاتەکانی دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەستۆی بەشداربووان.وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە وتارێکدا بۆ هەواڵدەریی کیۆدۆی ژاپۆن نووسی: ئەگەر بە ڕاستی دەوڵەتەکان دەستیان کراوە بێ کە بە پێی هەڵسەنگاندنی خۆیان سەبارەت بە مەترسیی شیمانەیی داهاتوو هێرش بکەنە سەر یەکتر، ئەو کات چ شتێک لە داڕشت و نەزمی مافەوانی نێودەوڵەتی دەمێنێتەوە؟ ئەم پرسیارە زۆر واوەترە لە ناکۆکیی سیاسیی نێوان ئێران و ئەمریکایە، ئەم پرسیارە پەیوەندی بە یەکێک لە بنەما بنەڕەتییەکانەوە هەیە کە نەزمی نێودەوڵەتیی پێکهاتوو پاش شەڕی جیهانیی دووەمی لەسەری دانراوە، ئەوەی کە پەنابردن بۆ زەخت و زۆر دەبێ لە چوارچێوەی یاسادا بێ، و هیچ حکوومەتێک هەرچەندەش بەهێز بێ، مافی ئەوەی نییە قەزاوەت و بۆچونی خۆی دانێتە سەرەوەی یاسا و ڕێسا ئیلزام‌هێنەکانی مافی نێودەوڵەتییەکان.هێرشی سەربازیی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران، پێشێلکردنی ئاشکرای قەدەغەی بەکارهێنانی زەخت و زۆر و دەستدرێژی بۆ سەر سەروەریی ئێران دێتە ئەژمار. ماددەی 2ی بڕگەی 4ی میساقی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەڕەشەی بەکارهێنانی زەخت و زۆر یان بەکارهێنانی زۆر دژ بە یەکپارچەیی خاک و یان سەروەریی سیاسیی هەر وڵاتێک بە قەدەغە ڕادەگەیەنێ. ئەم قەدەغەکردنە تەنیا پابەندبوون بە پەیمانێک نییە، بەڵکوو ڕێسایەکی بنەڕەتی لە مافی نێودەوڵەتی دێتە ئەژمار، هەروا کە دیوانی نێودەوڵەتیی داد لە بڕیاری ساڵی 1986ی خۆیدا سەبارەت بە دۆسیەی کاراگۆڤایش جەختی لەسەر کردووە.