لە قوڕ چەقین و مردنی نەهەنگێکی زەبەلاح لە کەناراوەکانی دوورگەی بالیی ئەندۆنێزیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i416730-لە_قوڕ_چەقین_و_مردنی_نەهەنگێکی_زەبەلاح_لە_کەناراوەکانی_دوورگەی_بالیی_ئەندۆنێزیا
نەهەنگێکی زەبەلاحی چەند تۆنی لە کەناری دوورگەی بالیی ئەندۆنێزیا خۆی لە قوڕچەقی و گیانی لەدەستدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 09, 2023 05:50 Asia/Tehran
  • لە قوڕ چەقین و مردنی نەهەنگێکی زەبەلاح لە کەناراوەکانی دوورگەی بالیی ئەندۆنێزیا

نەهەنگێکی زەبەلاحی چەند تۆنی لە کەناری دوورگەی بالیی ئەندۆنێزیا خۆی لە قوڕچەقی و گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی فرانس پرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچاوە دەریایی و ئاوژیمەنییەکانی ئەندۆنێزیا ڕایانگەیاند، تا ئێستاش بەدواداچوون بۆ هۆکاری مردنی ئەم نەهەنگە دەکەین، کە بزانین ئایا هۆکاری مردنەکەی بەهۆی پیسبوون بووە یان قووتدانی پلاستیک ، هێشتا زانیارییەکی وردمان لە بەر دەست دا نییە.

«نەهەنگی عەنبەر» کە گەورەترین ڕاوچی لە ئاستی دنیادا دێنە ئەژمار، لەلایەن یەکێتی نێودەوڵەتیی  پاراستنی سروشتەوە وەک ئاژەڵێکی زەبرھەڵگر لە لیستی مەترسی لەناوچووندایە.

بەزۆری نەهەنگەکان لە کاتی نەخۆشی و یان مردن لە کەنار دەریا نزیک دەبنەوە، لە ساڵی ٢٠١٨دا نەهەنگێکی «عەنبەر»ی مردوو لە ئەندۆنێزیا دۆزرایەوە کە زیاتر لە ١٠٠ پەرداخی پلاستیکی و ٢٥ کیسەی نایلۆن لەنێو گەدەیدا دۆزرایەوە، کە ئەمەش نیگەرانییەکانی لە مەڕ کێشەی گەورەی زبڵەکانی نێودەریا لە لەم زنجیرە دوورگەیەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا پەرە پێ دا.