شەپۆلی تەوژمی گەرمایەکی توند ٣ وڵاتی عەرەبی دەگرێتەوە
سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند، کەشناسیەکان وا چاوەڕوان دەکەن کە پلەی گەرمای چەند وڵاتی عەرەبی لەماوەی چەند رۆژی داهاتوو بەشێوەیەکی بێ وێنە بەرز ببێتەوە.
ماڵپەڕێکی چالاکی سعودیایی لەبواری کەشناسی وڵاتانی عەرەبی ڕایگەیاندوە کە وا چاوەڕوان دەکرێ شەپۆلی گەرمای لەڕادەبەدەر لەماوەی ئەم هەفتەدا لە ناوچەکە پەرە بستێنێ.
پسپۆرانی کەشناسی وا چاوەڕوان دەکەن کە تا کۆتایی ئەم هەفتە پلەی گەرمی هەوا بەشێوەیەکی هەستپێکراو لە وڵاتانێکی وەک عێراق کوەیت و سعودیاو بەحرەین و ئیمارات تا چل پلە پەرە بستێنێ.
هاوکات پێداگری کراوە کە لەچەند بەشێکی عێراق و کوەیت و ڕۆژهەڵاتی سعودیا، پلەی گەرما بۆ ٥٠ سانتیگراد بەرز دەبێتەوە.
پلەی گەرما ئەمساڵ لە سعودیا لەکاتێکدا بەم شێوە دەگمەنە بەرز دەبێتەوە کە زیارەتکارانی وڵاتانی جۆربەجۆری ماڵی خودا لەو وڵاتانەن و ئەمساڵ بەپێی ئاماری خودی سعودیا ژومارەیەکی بەرچاو لەو زیارەتکارانە لەئاکامی تەوژمی گەرمادا گیانی خۆیان لەدەست داوە.