مەرجەکانی تورکیا بۆ بردنەدەری هێزەکانی خۆی لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i285052-مەرجەکانی_تورکیا_بۆ_بردنەدەری_هێزەکانی_خۆی_لە_سووریا
هاوکات لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە سووریا وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند ئانکارا هێزەکانی تا پێش سەقامگیربوونی هێزی خۆجیی و گەڕانەوەی خەڵکی سڤیل بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لەو ناوچەیە ناباتە دەرەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 02, 2017 07:09 Asia/Tehran
  • مەرجەکانی تورکیا بۆ بردنەدەری هێزەکانی خۆی لە سووریا

هاوکات لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە سووریا وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند ئانکارا هێزەکانی تا پێش سەقامگیربوونی هێزی خۆجیی و گەڕانەوەی خەڵکی سڤیل بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لەو ناوچەیە ناباتە دەرەوە .

"مەولوود چاوش ئۆغڵوو"ی وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند؛ وێرای کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی سوپای ئەم وڵاتە لە باکووری سووریا هێزەکانی تورکیا تا ئەو کاتەی ژیانی ئاسایی نەگەڕاوەتەوە بۆ ناوظەکە، ئەو ناوچەیە بەجێ ناهێڵن.
چاوش ئۆغڵوو لە وتووێژێکدا لەگەل ڕۆژنامەی حوڕییەت وتی: پاش بەهێز کرانی هێزە خۆجێیەکان (لۆکال فۆرس) بۆ کۆنترۆڵی ئەم ناوچەیە و گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا بۆ ماڵ و زێدی خۆیان، ژماری هێزەکانی تورکیایش هێدی هێدی کەم دەبێتەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا بانگەشەی کرد؛ چوونەدەری خێرای هێزەکانی ئەم ولاتە لە باکووری سووریا، دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی کێشە و گرفت لەم ناوچانە و ئەمریکایش لەم بارەوە لەگەڵ تورکیا هاوبیر و ڕایە.
"بنعەلی یەڵدریم" سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی مارس ڕایگەیاندبوو؛ ئۆپەراسیۆنی "قەڵغانی فورات" کۆتایی هاتووە و هێزەکانی تورکیا توانیویانە بە بەشداریی گرووپەکانی نەیار، شارە سوورییەکانی جرابلۆس، باب، ڕاعی و دابق لە ژێر چنگی تیرۆریستانی داعش دەربێنن.
هەروەها یەڵدریم ئاماژەی  کردە ئەم مەسەلەیەش کە بێتوو هەست بەوە بکرێ ئاسایشی تورکیا دەکەوێتە مەترسییەوە، ئەگەری زۆرە ئەم وڵاتە سەر لە نوێ ئۆپەراسیۆنێک لە سووریا بەڕێوە ببات.
ڕاگەیەندرانی کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی هێزی سەربازیی تورکیا لە خاکی سووریا و شەرت و مەرجەکانی ئانکارا بۆ بردنە دەرەوەی هێزەکانی لە باکووری سووریا، لە کاتێکدایە کە دیمەشق بەردەوام بە نایاسایی ناو بردنی هاتنی هێزی تورکیا بۆ نێو خاکی سووریا بە بیانوویی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، پێداگری کردووە کە تورکیا خۆی یەکێک لە هۆکارانی سەرەکیی سەرهەڵدانی قەیران لە سووریا بووە.