زیندانی کرانی فڕۆکەوانی فڕۆکەی شەڕکەری سوری لە تورکیا
فڕۆکەوانی فڕۆکەی سوری کە لە خاکی تورکیا کەوتە خوارەوە، ونزیک مانگێک لەوەپێش لەنەخۆشخانەی دەوڵەتیی پارێزگای هاتای تورکیا خەوێندرابوو، پاش چاک بوونەوەی بەتەواوەتی ، قۆڵبەست و رەوانەی زیندان کرا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، دادئەستێنی گشتیی پارێزگای هاتای تورکیا دوێنێ هەینی، سەرهەنگ محەممەد سەفحانی پەنجاو شەش ساڵانی فڕۆکەوانی فڕۆکەی سوری لە تورکیای بەتۆمەتی هاتنی نایاسایی بۆ خاکی تورکیا، تەگەرەنانەوە لەڕەوتی ئاسایشی سنووریی ئەو وڵاتەو هەروەها چالاکی شۆڤاریی لەدژ تورکیا ڕاپێچی زیندان کرد.
فڕۆکەیەکی سوری لە جۆری میگی ٢٣، چواری مارسی٢٠١٧ کە خەریکی سوڕانەوە بەسەر ناوچە سنووریەکانی سوریا لەگەڵ تورکیادا بوو، لەبەر کێشەی تەکنیکی لە پارێزگای هاتای تورکیا کەوتە خوارەوە بەڵام فڕۆکەوانەکەی بە پەڕەشوت خۆی نەجات داو لە نەخۆشخانە خەوێندرا.
زیندانی کرانی ئەو فڕۆکەوانەی سوریا لەتورکیا لەکاتێکدایە کە ئانکاڕا هەردەم لە تیرۆریستان و کەسانی چەکدار لە سوریا داکۆکی کردووە.
قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان لەوان تورکیا، بۆ ڕووخاندنی حکومەتی یاسایی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا دەسپێکرا.