سەرۆک وەزیرانی تورکیا: بەکارهێنرانی وشەی تیرۆریزم لە تەنیشت ئیسلام بێ ڕێزی کردن بە موسوڵمانانە
بن عەلی ییلدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا ، بە کارهێنرانی وشەی تیروریزم لە تەنیشت ئیسلامی بە بێ ڕێزی کردن بە موسوڵمانان زانی و داوای لە وڵاتانی ڕۆژاوایی کرد کۆتایی بەم کارە بێنن .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بن عەلی ییلدریم ڕۆژی پێنج شەممە لە وتاردانێک دا لە ئەستەمووڵی تورکیا وتی : هەڵس و کەوتی دوو فاقیانەی ڕۆژاوا لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستان، هەڵەی مەزن و نیشانەی لاوازیی بۆ بەرەنگار بوونەوەی دیاردەی نگریسی تیرۆریزمە.
ییلدریم وتیشی : تورکیا داوا لە ڕۆژاوا دەکات هەڵوێستی دووفاقانە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم وەلا بنێت و ڕاستبێژانە بەرەنگاری گرفتی جیهانیی تیرۆریزم بێتەوە.
سەرۆک وەزیرانی تورکیا وتی : وڵاتانێ کە لە ڕێگەی شەڕ بە دژی ئیسلام دوژمنایەتی دەکەن، ڕۆژێک دەگات کە ئاتاجی محەببەت و دادی موسوڵمانان دەبن.
بڕەوپێدانی دیاردەی ئیسلام ترسێن کردن لە وڵاتانی ڕۆژاوایی بووەتە هۆی ئەوەی کۆمەڵگەی موسوڵمانان لەم وڵاتانە بەرەوڕووی کێشە و گرفت بنەوە .