تشرینی دووه‌م 30, 2017 10:44 Asia/Tehran
  • هاوکاریی تورکیاو یەکێتی ئوروپا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆیزم

تورکیاو یەکێتی ئوروپا لە ئانکارا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بەیاننامەی هاوبەشیان دەرکرد.

بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، لەو بەیاننامەدا کە لە دانیشتنی رۆژی سێ شەممەی شاندەکانی تورک و یەکێتی ئوروپا لەئانکارا لەدرێژەی دیالۆگ و وتووێژی ڕێک وپێکی نێوان دوولایەن ئەنجامی گرت، دوولایەن جەختیان کرد؛ بەسەرنجدان بەوەی کە تیرۆریزم هەروا جێی مەترسییە بۆ شارومەندانی تورک و یەکێتی ئوروپا ، پێویستیی گرتنەبەری ڕەوتێکی دوولایەنەو کاریگەر بۆ بەرەوڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریزم پێویستە.

لەو دانوستانانەدا، تورکیاو یەکێتی ئوروپا هەروەها پێیان داگرت لەسەر پەرەی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان لەبارەی پرسە مافەوانی و دادەوانیی، ئاسایشی و هەواڵگرییەکان و پرس وبابەتی دیکە.

تورکیا و یەکێتی ئوروپا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە؛ هاوکارییە دوو قۆڵییەکانیان لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم تاجێگایەک بەردەوام دەکەن کە بیگەیێننە ئاستێکی جیهانی وەک ڕێکخراوی نەتەوەکان.

سەرپەیڤ