دەسڕێژ لە یاریزانێکی تۆپی پێی تورکیایی-ئاڵمانی بە ئەگەری خولیاو ئامانجی سیاسی
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i321841-دەسڕێژ_لە_یاریزانێکی_تۆپی_پێی_تورکیایی_ئاڵمانی_بە_ئەگەری_خولیاو_ئامانجی_سیاسی
ئۆتۆمبیلی یاریزانێکی تۆپی پێی تورکیایی-ئاڵمانی لە شاری ئاخێنی ئەو وڵاتە خرایە بەر دەسڕێژ کە ئەگەری ئەوە هەیە، ئەو دەسڕێژە بەئامانجی سیاسی ئەنجامی گرتبێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 08, 2018 17:34 Asia/Tehran
  • دەسڕێژ لە یاریزانێکی تۆپی پێی تورکیایی-ئاڵمانی بە ئەگەری خولیاو ئامانجی سیاسی

ئۆتۆمبیلی یاریزانێکی تۆپی پێی تورکیایی-ئاڵمانی لە شاری ئاخێنی ئەو وڵاتە خرایە بەر دەسڕێژ کە ئەگەری ئەوە هەیە، ئەو دەسڕێژە بەئامانجی سیاسی ئەنجامی گرتبێ.

بەپێی ڕاپۆری ئاسۆشوەیتدپرێس، وتەبێژێکی دادئەستێنیی شاری ئاخێن لە باکووری ڕۆژاوای ئاڵمان وتی: لەو تەقەکردنەدا کەس زیانی پێ نەگەیشت و پۆلیس سەرقاڵی تاووتوێی وردییاتی ڕووداوەکەیە.

دێنیز ناکی یاریزانی ئاڵمانی-تورکیایی کە کاتی ئەو ڕووداوە خەریک بوو بچێتە شوێنی مانەوەی خێزانەکەی لە ئاڵمان، لە وەرزشگایەکی ناوچەیەکی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا خەریکی چالاکیی وەرزشییە کە زۆربەی دانیشتووانی کوردن.

گۆڤاری دی ڤۆڵتی ئاڵمان لەوبارەوە نووسی؛ لەوانەیە ناکی لەبەر پێشینەی سیاسی لە تورکیا، پەلاماری کرابێتەسەر.

ئەو یاریزانە ساڵی ڕابردوو بەتۆمەتی پڕووپاگەندە بۆ پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) کە ئانکارا، بە تیرۆریستی دەزانێ، ١٨مانگ زیندانی هەڵپەسێردراوی بۆ بڕایەوە.