گیرانی دەیان شاروومەندی بیانی بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ داعش لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i322291-گیرانی_دەیان_شاروومەندی_بیانی_بە_تۆمەتی_پێوەندی_لەگەڵ_داعش_لە_تورکیا
چل و دوو شاروومەندی بیانی بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ گرووپی تیرۆریستیی داعش لە شاری ئەستەموڵی تورکیا گیران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 12, 2018 06:58 Asia/Tehran
  • گیرانی دەیان شاروومەندی بیانی بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ داعش لە تورکیا

چل و دوو شاروومەندی بیانی بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ گرووپی تیرۆریستیی داعش لە شاری ئەستەموڵی تورکیا گیران.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا؛ پۆلیسی دژە تیرۆری ئةستەموڵ بە گەمارۆدانی هاوکاتی چەن گەڕەکی لە پێشەوە ناسراو لە ناوچەکانی پەندیک Pendik، زەیتون بورنوZeytinburnu، فاتیحVictor  و سلطان غازیghazi Sultan، چل و دوو شاروومەندی بیانیان بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ گرووپی تیرۆریستیی داعش گرت و گواستنیانەوە بۆ ئیدارەی پۆلیسی ئاسایشی ناوچە.

پۆلیسی ئەستەموڵ لە کاتی گەڕان و پشکنینی ماڵی گیراواندا دەستی گرت بە سەر رادەیەکی زۆر کەرەستەی دیجیتاڵی و بەڵگەی نهێنی.

تورکیا لەبەر ئەوەی کە سنوورێکی دوور و درێژی هەزار ٥٠٠ کیلۆمەتری لە باشوورەوە لەگەل ئێراق و سووریا هەیە لە ساڵانی رابردوودا گرینگترین بوارگەی گوێزرانەوەی ئەندامانی داعش بۆ ئێراق و سووریا بووە.

گرتن و لەبەند کردنی گومالێکراوان بە هاوکاری لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە تورکیا لە کاتێکدا درێژەی هەیە کە کاربەدەستانی دەوڵەتی ئانکارا تا پێش لەوە، سیاسەتێکی دووفاقیان لەهەمبەر مەسەلەی تیرۆریزم لە ناوچە گرتبوویە بەر.