پێداگریی هەمدیسانی ئەردۆغان لەسەر بەردەوامیی هەڵمەتی تورکیا لە عەفرین
رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا جەختی کردەوە لەسەر درێژەی هەڵمەتیی سەربازیی لە عەفرین .
بەپێی راپۆرتی رۆیتێرز ، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رۆژی یەکشەممە لە کۆنگرەی پارتی دادو گەشەدا له شاری ئاماسیه وتی : ئەرتەشی تورکیا هەموو سنوورە هاوبەشەکانی ئەم وڵاتە لە گەڵ سوریا لە ترۆریستان پاک دەکاتەوە .
سەرۆکی تورکیا وتیشی : ئانکارا لە عەفرین بەدوای داگیرکردنی خاکی وڵاتێک دا نیە و چاوی لە سوریا نەبڕیوە .
بەر لەوە سەرۆکی تورکیا بێ لاکردنەوە لە وشداریەکانی حکومەتی سوریا وتبووی : هەڵمەتی تورکیا بە عەفرین تابڕێتەوە و ئەم هەڵمەتە لە مەنبەجیش ئەنجام دەبێ .
ئەرتەشی تورکیا بە هاریکاریی تاقمی چەکداری ناسراو بە ئەرتەشی ئازادی سوریا لە بیستی ژانیڤەریەوە پەلامارە سەربازیەکانی خۆی بۆ سەر عەفرین دەست پێکردووە . وەزاڕەتی دەرەوەی سوریا وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشی دەسدرێژکارانەی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر شاری عەفرین لە پاارێزگەی حەڵەب ، رایگەیاند ئەم هەنگاوەی تورکیا پێشێلکردنی سەروەریی نیشتمانیی سوریایە .
هێرشی تورکیا بۆسەر شاری عەفرین تا ئیستا بەدەیان کوژراوی مەدەنی لێکەوتووەتەوە و راپۆر دەڵێن لە چەکی قەدەغەکراوی ناپاڵم کەڵکی وەرگرتووە .
لە رۆژانێ رابردوودا شەپۆلێکی ناڕەزایەتی لە دژی لەشکەرکەشیەکی تورکیا بۆ سەر عەفرین چەندین پێتەختی ئوروپایی گرتەوە و ئەمڕۆش بڕیارە لە شاری سلێمانی هەرێمی کورستانی عێراق خۆپێشاندانێکی گەورە بەڕێوە بچێت .
لە تورکیا هەرچەشنە ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانێک لە دژی دەسدرێژیی ئەرتەشی توریکا بۆسەر عەفرین قەدەخە کراوە .