گیرانی زیاتر لە چل گومانلێکراوی داعشی لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i326281-گیرانی_زیاتر_لە_چل_گومانلێکراوی_داعشی_لە_تورکیا
پۆلیسی تورکیا چل وهەشت گومانلێکراو بەئەندامەتی لە گرووپی ڕەشەکوژی داعشی لە شارەکانی ئەستەمووڵ و ئانکارا قۆڵبەست کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 10, 2018 17:01 Asia/Tehran
  • گیرانی زیاتر لە چل گومانلێکراوی داعشی لە تورکیا

پۆلیسی تورکیا چل وهەشت گومانلێکراو بەئەندامەتی لە گرووپی ڕەشەکوژی داعشی لە شارەکانی ئەستەمووڵ و ئانکارا قۆڵبەست کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵۆ، پۆلیسی تورکیا ئەمڕۆ شەممە بەهێرش بۆسەر شەش شوێن لەسێ ناوچەی شاری ئەستەمووڵ، ٣١ کەسی بیانی بەتۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپی ڕەشەکوژی داعش گرت و ئامێرە دیجیتالییەکان و بەڵگەکانیانی زەوت کرد.

هەروەها ١٧کەسی دیکە لەو کەسانە کە خەریکی ئامادەبوون بۆ ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆریستی لە شاری ئانکارا بوون، لە هێرشی هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لەپایتەختی ئەو وڵاتە گیران.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، پۆلیسی تورکیا وردەزانیاریی زیاتری لەبارەی ئەو هێرشە بڵاو نەکردۆتەوە.

پۆلیسی تورکیا ساڵی ڕابردووش پێش یەکەم ساڵوەگەڕی پەلاماری تیرۆریستیی سەر کلوپێکی شەوانە لە ئەستەمووڵ کە تێیدا ٣٩ کەس کوژران، هێرشی خۆی لەدژ گومانلێکراوانی گرووپی ڕەشەکوژی داعش لەو وڵاتە، پەرەپێدا.