پێداگریی ئەردۆغان لەسەر پەرەپێدانی ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە باکووری سووریا
رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنی سوپای ئەو وڵاتە لە باکووری سووریا پەرە دەستێنێ.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ئەردۆغان دوێنێ هەینی لە شەشەمین کۆنگرەی پارێزگایی پارتی دادوگەشە لە ئەرزەروومی تورکیا وتی: ناوەندە چاودێرییەکان لەباکووری سووریا بەتایبەت ناوچەکانی ئیدلەب و مەنبەج بەهێز دەکەین.
ئەردۆغان هەروەها بەئیدیعای داگیرکردنی سێ لەچواری ناوچەی عەفرین لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیاو هێزە میلیشیاکانی سوپای ئازادی سووریا، بانگەشەی کرد: پرسی پاکتاوکردنی عەفرین لەئامادەبوونی چەکداران و شەڕڤانانی کورد تاڕادەیەکی زۆر چارەسەر بووە.
تورکیا لەچوارچێوەی تەبایی دانوستانەکانی ئاستانە، وەک یەک لە سێ وڵاتی چاودێر بەسەر هێنانەدی ناوچەی کەم کێشە، لە ئیدلەب ئامادەبووە و لەڕۆژانی ڕابردوودا هەڕەشەی هێرشی سەربازی لە مەنبەج و پاشەکشەکردن بە شەڕڤانانی کورد لە باکووری سووریای هێناوەتە ئاراوە.
ئۆپراسیۆنی سەربازیی سوپای تورکیا لە بیستی ژانڤییەی٢٠١٨ـەوە لەناوچەی عەفرینی سووریا دەس پێ بووە. وەزارەتی دەرەوەی سووریا، ئەو کردەی تورکیای بەپێشێل کردنی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی سووریا لەقەڵەم داوە.