سەڵاحەدین دەمیرتاش : من زیندانی نیم ، بەدیل گیراوێکی سیاسیم
سەڵاحەدین دەمیرتاش پاڵێوراوی لەبەند کراوی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ڕایگەیاندووە: ئەردۆغان ڕۆژانە داوا لەدادوەرەکان دەکات کە من ئازادنەکرێم
ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا لە زیندانەوە ڕایگەیاندووە : ئەگەر فشار نەخەنە سەر دادوەرەکان من ئازاد دەکرێم، کەچی ئەردوغان ھەموو ڕۆژێک داوا لەدادوەرەکان دەکات کە پێش بە ئازاد کرانم بگرن.
سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیاو پاڵێوراوی لە بەند کراوی ئەم پارتە بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی لهچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی زێد دی ئێفی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: ئەگەر فشار نەخەنە سەر دادوەرەکان من ئازاد دەکرێم، شتەکە بەشێوەی ئاسایی و یاساییەکەی ئەوەیە کە من ئازاد بکرێم".
رۆژی هەینی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی دا سەڵاحەدین دەمیرتاش کاندیدی پارتی دیموکراتی گەلان -هەدەپە- بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوبووەوە کە تیایدا دڵنیایی ده کە هەدەپە بەربەستی ١٠٪ تێپەڕدەکات.
ناوبراولهو چاوپێکەوتنەدا پێشی داگرت: من لەزیندانم و ئەو دەرفەتەم نییە لەکەمپەینەکانی هەڵبژاردندا ئامادەبم، بەڵام لێرەوە ئەوەی لەدەستم بێت دەیکەم”.
سەڵاحەدین دەمیرتاش دەربارەی هۆکاری ئازاد نەکردنی وتویەتی "ئەگەر فشار نەخەنە سەر دادوەرەکان من ئازاد دەکرێم، شتەکە بەشێوەی ئاسایی و یاساییەکەی ئەوەیە کە من ئازاد بکرێم، بەڵام دادوەرەکان بەگوێرەی یاسا ناجوڵێنەوە، ئەوان بەگوێرەی دەسەڵاتی ئەردۆغان بڕیاردەدەن، ئەردۆغان ڕۆژانە داوا لەدادوەرەکان دەکات کە من ئازاد نەکرێم، ٢٠ مانگە من بەدیلگیراوم و تەنیا دوجار براومەتە بەردەم دادوەر، بەبێ دادگایی منیان زیندان کردووە، بۆیە من زیندانی نیم، بەڵکو بەدیلگیراوێکی سیاسیم".
دەمیرتاش ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لایەنی خەنیمە بە ھۆی کەمپەینەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی هەوڵ دەدات دۆخەکە لەدژی من بهەژێنن، دادگاکان لەدژم هاندەدەن، ئەردۆغان باوەڕی بەسەروەریی یاساو مافەکانو دادوەریی نییە".
کاندیدی پارتی دیموکراتی گەلان لەبارەی ساختەکاریی لەئەنجامەکانی ههڵبژاردنیش وتویەتی "هەدەپە بەربەستی ١٠٪ دەرباز دەکات، بەڵام دەتوانن وابکەن کە ڕێگا بەوە نەدەن، دۆخی نایاسایی یارمەتییان دەدات بۆ ئەو مەبەستە، ئەوەش تەنیا کێشەی هەدەپە نییە، دەبێت هۆشیار بین ڕێگانەدەین دەنگەکانی هەدەپە بدزرێن".
جێگای ئاماژەیە کە،ماوەیەک لەمەوپێشیش رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی پارتی دادوگەشەو سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا لە میتینگی "ئادی یامان" وێرای بەتیرۆریست ناوبردنی سەلاحەدین دەمیرتاشی بەربژاری پارتی دیموکراتی گەلان بۆ ھەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆمارەتی و لەو خەنیمە جددیانەی ئەردوغان، ناوبراوی وەک کەسێک ناساند کە گوایە دەستی سوورە بەخوێنی پەنجاو سێ شارومەندی تورک .
هەڵبژاردنی سەرانسەری سەرۆک کۆمارەتی و پەرلەمانیی تورکیا بڕیارە ٢٤ی ژوەنی ٢٠١٨ لە سەرانسەری ئەم وڵاتەدا بەڕێوە بچێ.