حوزه‌یران 11, 2018 19:45 Asia/Tehran
  • ڕەخنە و گازەندەی ئانکارا لە سیاسەتی دوو فاقیانەی ڕۆژئاوا لە هەمبەر تیرۆریسم

وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتی تورکیا لە سیاسەتی دوو فاقیانەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە هەمبەر تیرۆریسم ڕەخنەی گرت.

بە پیی ڕاپۆرتی ئیرنا" ئیبراهیم کالین" وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتی تورکیا لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی خەبەر تورک وتی: جیهانی ڕۆژئاوا لەلایەکەوە بە تیرۆریستەکانی هاوڕەوت لەگەڵ خۆی یارمەتی داوە ولە لایەکی ترەوە خەباتی وڵاتانی ناوچە لەوان تورکیا لەگەڵ تیرۆریستەکان بە  سەرکوت کردن دەزانێت. کالین بە ڕەخنە گرتن لە هەوڵی کاربەدەستانی ڕٶژئاوایی بۆ پاک کردنەوەو سڕینی تاوانی بڕێک لە گروپە تیرۆریستەکان لە ناوچە وتی: ئەمە لە حاڵیکدایە کە ئەوان ئەگەر لە وڵاتانی خۆیان لەگەڵ هەڕەشەی ئەم گروپانە ڕووبەڕوو ببنەوە ، هەرجۆرە تەگبیری ئەمنیەتی دەگرنە بەر.وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتی تورکیا پیداگری کرد: ئانکارایش بە لەبەرچاونەگرتنی هەڵوێستی دووفاقیانەی ئوروپا ، درێژە ئەدات بە خەبات وبەرەنگاربوونەوەی خۆی لەدژی تیرۆریستەکان لە تورکیا وناوچە.

سەرپەیڤ