پێداگریی ئەردوغان و پوتین لەسەر پاراستنی سەروەری خاکی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i345195-پێداگریی_ئەردوغان_و_پوتین_لەسەر_پاراستنی_سەروەری_خاکی_سوریا
سەرۆکانی تورکیا و ڕووسیا لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەسەرپێویستی پاراستنی یەکێتی سیاسی و سەروەری خاکی سوریا، پێداگرییان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 15, 2018 06:58 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئەردوغان و پوتین لەسەر  پاراستنی سەروەری خاکی سوریا

سەرۆکانی تورکیا و ڕووسیا لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەسەرپێویستی پاراستنی یەکێتی سیاسی و سەروەری خاکی سوریا، پێداگرییان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕەجەب تەیب ئەردوغان  و ولادیمیرپوتین شەوی یەکشەممە  لە پێوەندییەکی تەلەفونی دا وێڕای پێداگری کردن لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانی  سوریا لە چوارچێوەی  سەروەری خاک و یەکپارچەیی سیاسی ئەم وڵاتە، داوای خێرایی دان لە ڕەوتی چارەسەرکرانی گرفتی شەڕی ناوخۆیی لەسوریا لە ڕێگەی وتووێژی ئاستانەیان کرد.

ئەردوغان و پوتین لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا سەبارەت بە پێوەندی دوولایەنە وپرسی ناوچەییش  وتووێژیان کرد.

بڕیارە وتووێژەکان بۆ چارەسەرکرانی قەیرانی  سوریا ڕۆژانی سی و سی و یەکی ژووئییە ی ساڵی 2018 لە ئاستانەی  پێتەختی کازاخستان بەڕێوە بچێت .

قەیران لەسوریا لە ساڵی 2011 و بەپێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کەلە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانانیانەوە بۆ گۆڕینی داڕشتی هاوکێشەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی دەست پێکراوە و ئەم دواییە  سوپای سوریا سەرکەوتنی زۆری لە بەرەنگار بوونەوەی  تیرۆریزم بە دەست هێناوە.