دیداری پوتین و ئەردوغان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی بریکس
"ڤیلادمیر پوتین" و "ڕەجەب تەیب" و ئەردوغان"ی سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرانی بریکس BRICS لە ئەفریقای باشور پێکەوە دیداریان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "پوتین" لەم دیدارەدا پێوەندییەکانی ڕووسیا و تورکیای ڕوو لە پەرە وەسف کرد و وتی: پەرە سەندنی پێوەندییەکانی دوو وڵات یارمەتیدەر دەبێ لە چارەسەر کرانی کێشە و قەیرانەکانی ناوچەکه لەوان سووریا.
ئەردوغانیش لەم دیداەدا بە ئاماژە بەوەی کە پێوەندییەکانی تورکیا و ڕووسیا بە خێرایی لە بواری جۆربەجۆردا لەوان سەربازی، بازرگانی، کەلتووری و توریزم خەریکی پەرە سەندنەوە، وتی:پەرە سەندنی پێوەندییەکانی دوو وڵات، بۆتە هۆی بزوێندرانی هەستی ئێرەیی هەندێ لایەن.
ئەم قسانەی ئەردوغان لە کاتێکدا هاتووهتە ئاراوە کە دوابەدوای گوشارەکانی واشینگتۆن دژ بە ئانکارا لە بەر هەندێ پرسی وەک کڕینی سیستەمی مووشەکیی ئس-٤٠٠ی ڕووسیا، کۆنگرێسی ئەمریکا فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی ئف-٣٥ بە تورکیا راگرت.
دەیەمین کۆبوونەوەی سەرانی گرووپی بریکس (ڕووسیا، چین، هیندستان، برازیل و ئەفریقای باشوور) ڕۆژی چوارشەممە لە ژوهانسبێرگی ئەفریقای باشوور دەست پێ بووە و ئەمڕۆ هەینی کۆتایی دێت.