پروین بولدان : لەیلا گۆڤەن لە زیندان ئازاد کرا ، مانگرتن لە خوراک درێژەی دەبێت
پەروین بوڵدان لە وتەگەلێکدا وێڕای ئاماژە بە ئازادی لەیلا گوڤەن بە پەیامنێرانی وت : مانگرتن لە خوراکی لەیلا گۆڤەن درێژەی دەبێت .
بە گوێرەی ڕاپۆڕاتی کورد پرێس بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی ئورنسل ، لەیلا گوڤەن نوێنەری زیندانی کراوی پارتی دیموکراتیکی گەل کە 79 ڕۆژە مانی لە خوراک گرتووە ئەمڕۆ بە دوای دەرکردنی حوکمی ئازادیەکەی لە لایەن بنکەی 9 د ادگای سزای یداریبەکر بەپ ێشوازی چالاکان و سیاسەتوانانی کوردی تورکیا لە زیندانی دیاربەکر ئازاد کرا . خەڵک کە بۆ پێشوازی کردن لە لەیلا گوڤەن لە دەڤەری زیندان کۆبوونەوە بە بەرز کردنەوەی دروشمگەلێک بۆ وێنە " لەیلا گوڤەن جێ شانازی ئێمەیە " ئازادی ئەو سیاسەتوانە کوردەی تورکیایان کردە جێپن . پەروین بولدان لە وتەگەلێکدا وێڕای ئاماژە بە ئازادی لەیلا گوڤەن بە پەیامتێرانی وت : حوکمی ئازادی ناوبراو لە لیاەن دادگاوە زۆر پوزێتیڤ بوو لەیلا گوڤەن دەگوازرینەوە بۆ ماڵەکەی و مانگرتن لە خوراکی لەیلا گوڤەن درێژەی دەبێت .