ئەردوغان: لە وەرگرتنی ئێس چوارسەد پاشگەز نابینەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i358759-ئەردوغان_لە_وەرگرتنی_ئێس_چوارسەد_پاشگەز_نابینەوە
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە قەت لە ڕێککەوتنی لەگەڵ ڕووسیا لە بارەی سیستێمی بەرگریکارانەی موشەکیی ئێس چوارسەد پاشگەز نابێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 07, 2019 04:26 Asia/Tehran
  • ئەردوغان: لە وەرگرتنی ئێس چوارسەد پاشگەز نابینەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە قەت لە ڕێککەوتنی لەگەڵ ڕووسیا لە بارەی سیستێمی بەرگریکارانەی موشەکیی ئێس چوارسەد پاشگەز نابێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز « ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی پێنج شەممە ڕایگەیاند: تورکیا ڕەنگە لەپاش ڕێککەوتنی ئێس چوارسەد بە دوای سیستێمی بەرگریکارانەی ئێس پانسەدیشەوە بێت.

« ڕەجەب تەیب ئەردوغان» ھەروەھا وتیشی: ئەگەر ئەمریکا ناتوانێ چەک و چۆڵەکانی لە سووریا بگەڕێنێتەوە، دەبێ بیاندات بە تورکیا.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: وڵاتەکەی ناتوانێت وەڵامی ئەرێنی بداتەوە بە ڕادەست کرانی ناوچەی بەرنامە بۆداڕێژراوی ھێمن لە سووریادا بە وڵاتێکی دیکە.