تورکیا کڕینی سیستەمی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ی بۆ ئاشتیی ناوچە بە پێویست زانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i368715-تورکیا_کڕینی_سیستەمی_مووشەکیی_ئێس_٤٠٠ی_بۆ_ئاشتیی_ناوچە_بە_پێویست_زانی
سەرۆک کۆماری تورکیا، کڕینی سیستەمی ئێس-٤٠٠ ی ڕووسی بۆ ئاشتەوایی ناوچەکە بەپێویست زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 16, 2019 14:23 Asia/Tehran
  • تورکیا کڕینی سیستەمی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ی بۆ ئاشتیی ناوچە بە پێویست زانی

سەرۆک کۆماری تورکیا، کڕینی سیستەمی ئێس-٤٠٠ ی ڕووسی بۆ ئاشتەوایی ناوچەکە بەپێویست زانی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ڕۆیتەرزدا وتی: سیستەمی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ی ڕووسیا، سیستەمێکی هێرشبەرانە نییەو بۆ بەرەڤانیکردنەو تورکیاش پێویستیی بەوەها سیستەمێکی بەرگریی هەیە.

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، گرێبەستی کڕینی ئێس-٤٠٠ لە ڕووسیا گرینگترین ڕێککەوتننامەی مێژووی تورکیایە چونکە بەرهەم هێنانی هاوبەشی ئەو سیستەمانە دەستەبەر دەکا.

ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە پرۆسەی دانانی ئەو سیستەمە لە مانگی ئاڤریل تۆکمە دەبێ، وتی: سیستەمی ئێس-٤٠٠ی ڕووسی و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا یەک دەگرنەوەو دژ بەیەک نین.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: ڕادەست کرانی دووهەم باری سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ی ڕووسیا دوێنێ تۆکمە کرا.