نامەیەک لە بەندیخانەی ئەدێرنەوە بۆ ھونەرمەندێکی کورد
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i380988-نامەیەک_لە_بەندیخانەی_ئەدێرنەوە_بۆ_ھونەرمەندێکی_کورد
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان نامەیەک ئاراستەی شوان پەرەوەر دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 15, 2020 18:18 Asia/Tehran
  • نامەیەک لە بەندیخانەی ئەدێرنەوە بۆ ھونەرمەندێکی کورد

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان نامەیەک ئاراستەی شوان پەرەوەر دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی (ھەدەپە) لە نامەیەکدا کە لە بەندیخانەی ئەدێرنەوە ڕەوانەی دەکات سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هونەرمەندی بەناوبانگی کورد شوان پەروەر دەردەبڕێت بەبۆنەی هەوڵەکانیەوە بۆ یەکخستنی کوردەکانی وڵاتەکەی.

دەمیرتاش لە نامەکەی دا وێڕای ڕێزگرتن لە هەنگاوەکانی شوان پەروەر لە گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەدا، داوا لە هونەرمەندانی دیکەش دەکات کە ھەر بە ھەمان شێوە بۆ یەکڕیزیی کوردەکانی تورکیا هەوڵ بدەن.

لە نامەکەی دەمیرتاشدا هاتووە: «بڕوام وایە ئەم پڕۆسە دژوارە بە ڕۆحی یەکێتی و یەکڕیزی تێدەپەڕێت. سوپاسی تۆی هونەرمەندی بەڕێز دەکەم بەبۆنەی هەڵمەتەکانت بۆ یەکخستنی کوردانی وڵاتەکەمان. هیوادارم ئەو هەڵمەتە ماندوویی نەناسانەیەت درێژەی هەبێت. لە ڕێگای ئێوەوە سڵاوی هەموو هونەرمەندان دەکەم و بەهیوای دیدار لە داھاتوویەکی ئازاددا.