لە باتمان ھاوسەرۆکانی ھەدەپە لە نێو ماڵ دەستبەسەر کران
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i381706-لە_باتمان_ھاوسەرۆکانی_ھەدەپە_لە_نێو_ماڵ_دەستبەسەر_کران
عومەر کولپلو و قاتمە ئابلای، هاوسەرۆکەکانی پارتی دیمۆکراتی گەلان (هەدەپە) بە فەرمانی دادوەر و بە دانانی بارمتە و مەرجی نەچوونە دەرەوە لە تورکیا و دەست بەسەر کران لە ماڵدا، ئازاد کران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 31, 2020 09:09 Asia/Tehran
  • لە باتمان ھاوسەرۆکانی ھەدەپە لە نێو ماڵ دەستبەسەر کران

عومەر کولپلو و قاتمە ئابلای، هاوسەرۆکەکانی پارتی دیمۆکراتی گەلان (هەدەپە) بە فەرمانی دادوەر و بە دانانی بارمتە و مەرجی نەچوونە دەرەوە لە تورکیا و دەست بەسەر کران لە ماڵدا، ئازاد کران.

 

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عومەر کولپلو و قاتمە ئابلای، هاوسەرۆکەکانی پارتی دیمۆکراتی گەلان (هەدەپە)  کە دوو ڕۆژ پێش لەلایەن پۆلیسەوە لە باڵەخانەی پارتی هەدەپە لە باتمان دەستگیر و زیندانی کرابوون، بە فەرمانی دادوەر و بە دانانی بارمتە و مەرجی نەچوونە دەرەوە لە  تورکیا و زیندانی بوون لە ماڵەوە، ئازاد کران.

هاوکات لەگەڵ گواستنەوەی کۆلپلو و ئابلای بۆ دادگای باتمان ئەندامانی پارتی هەدەپە لەو پارێزگایە و لایەنگرانی پارتەکە لە بەرانبەر باڵەخانەی ئەو پارتە کۆ بوونەوە و داوای ئازاد کردنی هاوسەرۆکانی پارتەکەیانیان کرد.

کۆلپلو و ئابلای پاش ئازاد بوونیان بە هاوڕێیی ئەندامانی پارتەکە و خەڵک گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان.