ئاب 12, 2020 20:26 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئانکارا بەرامبەر بە وتەکانی کاربەدەستانی ئەرمەنستان

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەرامبەر بە وتەکانی کاربەدەستانی ئەررمەنستان لە سەدەمین ساڵگەڕی واژۆکرانی پەیمانی «سیڤەر» کە بە گوێرەیەوە ئەمپراتۆریەتی عوسمانی بە سەر چەند وڵات دا دابەشکرا، کاردانەوەی پیشان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «تی ئاڕ تی»ی تورکیا، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا پێی داگرت: ئەرمەنستان کە لە مێژە بە شێوەیەکی ناڕەوا بەشێک لە خاکی کۆماری ئازەربایجانی داگیر کردووە، ڕێگری سەرەکییە لە بەردەم چەسپێندرانی سەقام و ئاشتی لە ناوچەکەدا.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەکەدا جەختیشی کردووە: پەیمانی «سیڤەر» نیشانەی ئاشکرای گەڵاڵەگەلێکە کە ئامانجەکەی کۆتایی ھێنان بە سەربەخۆیی و سەروەریی نیشتیمانی،داگیرکردن و لەنێو بردنی نیشتیمانی ئێمە دوای دابەشکرانی ئەم وڵاتە لە کۆتایی شەڕی یەکەمی جیھانییە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە کاتی ئەوە گەییشتووە کە کاربەدەستانی ئەرمەنستان واز لە سیاسەتەکانی ھێرشکارانەیان بھێنن و ئاوەزمەندانە بجوڵێنەوە، پێی داگرتووە: ئەمەی کە دەوڵەتێک سەدا ساڵ دوای پەیمانی «سیڤەر» جارێکی تر باسی دەکاتەوە، کارێکی بێ کەڵکە.

سەرپەیڤ