تورکیا؛ هەلمەتێکی دەستگیرکردنی لایەنگرانی فەتحوڵا گولەن لە 28 پارێزگا دەستیپێکردوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i385732-تورکیا_هەلمەتێکی_دەستگیرکردنی_لایەنگرانی_فەتحوڵا_گولەن_لە_28_پارێزگا_دەستیپێکردوە
حکومەتی تورکیا هەڵمەتێکی "لێکۆڵینەوە و دەستگیرکردنی" رێکخراوی فەتحوڵا گولەنی لە 28 پارێزگای تورکیا دەستپێکردوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 29, 2020 05:32 Asia/Tehran
  • تورکیا؛ هەلمەتێکی دەستگیرکردنی لایەنگرانی فەتحوڵا گولەن لە 28 پارێزگا دەستیپێکردوە

حکومەتی تورکیا هەڵمەتێکی "لێکۆڵینەوە و دەستگیرکردنی" رێکخراوی فەتحوڵا گولەنی لە 28 پارێزگای تورکیا دەستپێکردوە.

 

بەگوێرەی هەواڵیکی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، لەماوەی دو رۆژی رابردودا هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەڵمەتێکی "لێکۆڵینەوە و دەستگیرکردنی"  رێکخراوی فەتحوڵا گولەنی لە 28 پارێزگای تورکیا دەستپێکردوە و بەهۆیەوە تائێستا 24 گومانلێکراودەستگیرکراون.

حکومەتی تورکیا رێکخراوی فەتحوڵا گولەن بە رێکخراوێکی "تیرۆرستی" دەناسێنێت و رایگەیاندوە، هەڵمەتی لێکۆڵینەوە لە" رێکخراوی تیرۆریستیی فەتۆ" لە ناو سوپای تورکیا، لە 28 پارێزگای تورکیا بەڕێوەچوە.بەگوێرەی زانیارییەکان، ناوەندی لێکۆڵینەوەکە ئیزمیر بوە و لەکۆی 59 گومانلێکراو، 24-یان دەستگیرکراون.