ئه‌یلوول 07, 2020 07:43 Asia/Tehran
  • باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ تورکیا داخرا

به‌هۆی مه‌ترسی ڤایرۆسی کۆرۆناوه‌ باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ تورکیا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک داخرا.

باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ تورکیا رایگه‌یاندوه‌، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ تورکیا به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر، بڕیارمانداوه‌ تا 14-9-2020 ده‌رگای باڵیۆزخانه‌ دابخه‌ین.

مه‌به‌ست له‌م کاره‌ی باڵیۆزخانه‌ی عێراق-یش ته‌نها بۆ پارێزگاری له‌کارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌و عیراقییه‌کانه‌ که‌ بۆ کاری خۆیان سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ ده‌که‌ن و ئه‌و بڕیاره‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵاته‌وه‌ نیه‌.

سەرپەیڤ