ئه‌یلوول 18, 2020 14:11 Asia/Tehran
  • کوژرانی دوو سەربازی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا کوژرانی دوو سەربازی ئەم وڵاتە لە ھەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا رایگەیاند: لە هێرشێکی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە» بۆ سەر لەشکریانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق، دو سەربازی کوژراون و یەکێکی دیکەش برینداربووە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا رایگەیاندووە، دوێنێ پێنج شەممە، لە میانی ئۆپراسیۆنی «چنگی پڵنگ» چەکدارانی پەکەکە بە موشەک ھێرشیان کردووەتە سەر مۆڵگەیەکی لەشکریانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان .

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لەو هێرشە موشەکییەدا دو سەبازی سوپای تورکیا کوژراون و یەکێکی دیکەش برینداربووە.

لە ئێستاداسوپای تورکیا بە بیانووی ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەشێک لە خاکی هەرێمی کوردستانی داگیر کردووەو ھەموو جارێکیش خەڵکی بێ دەرەتانی ئەم ناوچەیە بوردومان دەکات. دەوڵەتی ناوەندیی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام ئەو ھەنگاوەی تورکیایان ئیدانە کردووەو سکاڵایان بردووەتە لای کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکانیش. 

سەرپەیڤ