تشرینی دووه‌م 20, 2020 21:05 Asia/Tehran
  • شاڵاوی ڕاپێچ کردن لە تورکیا دەستی پێکرایەوە

هێزەکانی ئاسایشت و پۆلیسی تورکیا لە شارەکانی دیاربەکر، ئەستەمۆڵ، ئیزمیر و ئادیامان بەبیانوی پەیوەندییان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ٧٢ کەسی دەستگیرکرد کە زۆرینەیان ئەندامی پارتی کۆنگرەی جڤاتی دیموکراتیک-ن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فرانس پرێس بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ناوخۆی تورکیا ، هێزەکانی پۆلیس ٧٢ کەسی سەربە کۆنگرەی جڤاتی دیموکراتیکیان لە شارەکانی دیاربەکر، ئەستەمۆڵ، ئیزمیر و ئادیامان بە بیانووی پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان«پەکەکە» قۆڵبەست کردووە کە ٢٤ کەسیان پارێزەرن.

لای خۆیەوە سەندیکای پارێزەرانی دیاربەکر ڕایگەیاندووە: چوار لەو پارێزەرانەی دەستگیرکراون، بەهۆی ئەوەی سەلمێنراوە کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لە زیندان رانەگیراون و ١٧ پارێزەریان لەو ھێرشانەدا گیراون و ڕەوانەی گرتووخانە کراون.

پارتی دادوگەشەی دەستەڵاتداری تورکیا ئەوە بۆ چەند ساڵێک دەڕوات کە تورکە نەیارەکانی بە بیانووی پەیوەندی لەگەڵ تاقمەکەی «فەتحۆڵڵا گوێلەن و کوردەکانیش بە بیانووی ھاوسۆزی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان دەخاتە بەر زەبروزەنگ و ڕاپێچ کردن.

سەرپەیڤ