کانونی یه‌که‌م 18, 2020 07:34 Asia/Tehran
  • چوار کەس لە تورکیادا بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ «پەکەکە» قۆڵبەست کران

ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا چوار کەسیان بە تۆمەتی ئەندامەتی لە نێو پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتە «پەکەکە» قۆڵبەست کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی تورکیا، ئەم چوار کەسە بە وتەی کاربەدەستانی تورکیا شارومەندی سوورین کە لە ھێرشی ھێزەکانی دژەتیرۆری پۆلیسی تورکیا بۆ سەر چەند شوێنێکی پێشتر ناس کراو لە شاری «عوسمانیە» قۆڵبەست کران.

قۆڵبەست کراوان بۆ لێپێچینەوە گوێزراونەتەوە بۆ فەرمانگەی پۆلیسی «عوسمانیە». بەر لەمەش دادئەستێنی شاری ئەستەمۆڵی تورکیا فەرمانی پشکنینی ٢٨ شوێنی بۆ ڕاپێچ کردنی ئەندامانی سەربە پارتی کرێکارانی کوردستان«پەکەکە» دەر کرد بوو.

پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا «پەکەکە» لە لایەن دەوڵەتی ئانکاراوە وەک تاقمێکی تیرۆریستی پێناسە دەکرێت.

سەرپەیڤ