کانونی دوھەم 24, 2021 13:40 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئانکارا بە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی یۆنان

وەزیری دەرەوەی تورکیا رەخنەی وەزیری دەرەوەی یۆنانی لە چونیەتی ھەڵسوکەوتی ئانکارا لە گەڵ کەمینەی یۆنایی ، بە تراژیک - کۆمیک زانی .

بەپێی راپۆرتی ھەواڵدەریی ئاناتولی ، حامی ئاکسۆی ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا لە بارەی لێدوانەکانی نیکۆس دەندیاس ، وەزیری دەرەوەی یۆنان لە بارەی چۆنیەیتی ھەڵسوکەوتی ئانکارا لە گەڵ کەمینەی یۆنانی گوتی : ئەوە تراژیک کۆمیکە کە وەیزری دەرەوەی وڵاتێک کە بە ھۆی سەرکوت کردنی کەمینەی تورک لە تراکیای رۆژاوا ، سێ جار لە لایەن دادگای مافی مرۆڤی تورکیا تاوانبار کراوە ، لە بارەی چۆنیەتی ھەڵسوکەوتی تورکیا لە گەڵ کەمینەکان رەخنە بگرێ . 

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە دوێنی شەممە خلوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا لە بارەی دانوستان لە گەڵ یۆنان لەسەڕ پرسی ھەڵکۆڵین لە ناوچە لێواریەکان بۆ دەرھێنانی نەوت و گاز ھیواداری دەربڕیبوو . 

یۆنان و ھەندێ وڵاتی ئەوروپایی لە سەر ئەم باوەڕەن ، ھەنگاوەکانی تورکیا لە رۆژھەڵاتی دەریای نێوەڕاست ، نایاسایی و بارگرژی سازکەرە و لەم بارەوە وشدارییان بە ئانکارا داوە . 

سەرپەیڤ