تورکیا ڕاوێژکارو موستەشاری سەربازی ڕەوانەی بەغدا دەکات
کانونی دوھەم 27, 2021 04:38 Asia/Tehran
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا باسی ناردنی ٢٥ ڕاوێژکارو موستەشاری سەربازی بۆ بەغدای کردووە لە ئاراستەی پشتگری کردن لە سوپای عێراق.
بە پێی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ٢٥ راوێژکارو موستەشاری سەربازییان بەمەبەستی پشتیوانیکردنی سوپای عێراق ناردووەتە بەغدا.
بە قسەی وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ، ئەم ٢٥ راوێژکارە سەربازییە لە چوارچێوەی شاندی ناتۆی عێراق و بەمەبەستی پشتیوانیکردنی سوپای عێراق بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن و لەوێ ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن.
ئەو ھەنگاوەی تورکیا لەمەڕ ناردنی ڕاوێژکارو موستەشاری سەربازی بۆ عێراق لە کاتێکدایە کە ئاماد بوونی سەربازییانەی لەم وڵاتە بە بیانووی سەرکوتکردنی لایەنە کوردەکان و لەوانە «پە کە کە» لەگەڵ ناڕەزامەندیی کاربەدەستانی عێراقی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.