دەسپێکی هەڵمەتی سەربازیی نوێی تورکیا لە دژی پەکەکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i392648-دەسپێکی_هەڵمەتی_سەربازیی_نوێی_تورکیا_لە_دژی_پەکەکە
هەڵمەتی ئەرەن-8 لە دژی پەکەکە لە چیای ئاماسۆن لە باشووری ئەم وڵاتە دەسپێبوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 08, 2021 09:34 Asia/Tehran
  • دەسپێکی هەڵمەتی سەربازیی نوێی تورکیا لە دژی پەکەکە

هەڵمەتی ئەرەن-8 لە دژی پەکەکە لە چیای ئاماسۆن لە باشووری ئەم وڵاتە دەسپێبوو .

بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی ئاناتولی ، وەزارەتی نێوخۆی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند ، ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم هەڵمەتە ، پاکتاوکردنی ناوچەکە لە ئەندامانی پەکەکەیە .

لەم هەڵمەتەدا هەزار و 670 کەس لە هێزەکانی ئەرتەش ، هێزەکانی تایبەتی ژاندرمە و هێزی تایبەتی پۆلیسی تورکیا بەشدارن و لە ناوچە کوێستانیەکانی پارێزگاکانی هاتای ، عوسمانیە و غازی ئەنتەپ دەسپێبوو .

هەڵمەتی ئەرەنی تورکیا بە قسەی کاربەدەستانی ئەم وڵاتە ،  لە 11ی ژانیڤەریەوە بە ئامانجی نەهێشتنی پەکەکە دەسپێبووە.