شوبات 12, 2021 02:46 Asia/Tehran
  • بانگەشەی تورکیا لەمەڕ پشتگری لە سوپای عێراق

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا بانگەشەی داکۆکیی وڵاتەکەی لە سوپای عێراقی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، «خلوسی ئاکار» وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی پێنج شەممە کاژێرێک دوای ھێرشی سوپای ئەم وڵاتە بۆ سەر باکووری عێراق بە بیانووی سەرکوت کردنی ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان«پەکەکە»، وتی: بۆ داکۆکی لە سوپای عێراق لە ڕێگای بە ھاوبەش کردنی زانیاری و ئەزمونەکانمان ئامادەین.

«خلوسی ئاکار» کە لە پەراوێزی مەشقی ھێزە چەکدارەکانی تورکیاو کۆماری ئازەربایجان لە پارێزگای «قارس»ی ڕۆژھەڵاتی تورکیا قسەی دەکرد،پێی لە سەر ئەوەش داگرت کە: ئامادەین ھەتا ئاستی «ناتۆ» داکۆکی لە سوپای عێراق بکەین و باوەڕیشمان وایە کە ئەم ھاوکارییانە بە قازانج ھەردووک لامانە.

بانگەشەی داکۆکیی تورکیا لە سوپای عێراق لە کاتێکدایە کە ھێزەکانی تورکیا لە چەند ڕۆژ لەمەوبەرەوە سەرباری دژایەتیی دەوڵەتی عێراق، شاڵاوێکی بەربڵاویان بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی «پەکەکە» لە باکووری عێراق دەست پێ کردووە.

ئۆپراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە بەردەوام گرینگترین ھۆکاری ئاڵۆزیی نێوان ئانکاراو بەغدا بووە.

سەرپەیڤ