شوبات 17, 2021 03:18 Asia/Tehran
  • جەختی ھاوپەیمانەکەی «ئەردوغان» لە سەر پەلاماردانی بەربڵاوی ھەرێمی کوردستان

سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نیشتیمانیی تورکیا داوای پەلاماردانی بەربڵاوی ھەرێمی کوردستان دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،«دەوڵەت باخچەلی» سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نیشتیمانیی تورکیا ناسراو بە «مەهەپە» لە لێدوانێکدا بۆ نوێنەرانی پەرلەمان وێڕای داخوازیی ھێرش کردنە سەر بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە» لە ناوچەکانی قەندیل و شنگال، ڕایگەیاندووە کە دەبێ ئاڵای شکۆمەندی تورکیا بە بەرزایی قەندیلەوە بشەکێندرێتەوەو شنگالیش تەختی زەوی بکرێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ھاوپەیمانەکەی «ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای ئاماژە کردن بە کوژرانی ١٣ شارومەندی ئەم وڵاتە کە لە لایەن ھێزەکانی «پەکەکە»وە لە باکووری عێراق بە دیل گیرا بوون، جەختی کردووە: خەباتی دژی ئەم تاقمە تیرۆریستییە دوای ئە ڕووداوە ئیدی وەک جاران نابێت.

سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نیشتیمانیی تورکیا وتیشی: ئەمریکا بەو بەیاننامەیەی کە لە بارەی قەڵاچۆکەی «گارا»وە دەری کرد، ھاوکاریی خۆی بۆ «پەکەکە» ئاشکرا کرد.

ئەم ھەڵوێستەی کارەدەستانی تورکیا لە سەر کوژرانی ئەو ١٣ شارومەند تورکەی دیلی ھێزەکانی پەکەکە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی پەکەکە باسی ئەوە دەکەن کە بوردومانی شوێنی ڕاگرتنی ئەو دیلانە لە لایەن سوپای تورکیاوە بووەتە ھۆی کوژانیان.

سەرپەیڤ