کوژرانی ٢٥ ئەندامی «پەکەکە» لە ھێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیا
٢٥ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە» لە ھێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق کوژران.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، «خلوسی ئاکار» وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: ھێرشی سەر مۆڵگەکانی «پەکەکە» لە تورکیاو عێراق دا بەردەوام دەبێت و ئەوانە لە ھیچ جێگایەک ئاسایشتیان نابێت.
ھێرشی تورکیا بۆ سەر مۆڵگەکانی «پەکەکە» لە باکووری عێراق لە کاتێکدا بەردەوامە کە کاربەدەستانی ئەم وڵاتە گەلێک جار وێڕای ئیدانە کردنی ئەو ھێرشانە، بە پێشێلکردنی دەستەڵات و سەروەریی خاکی عێراق لێکیان داوەتەوەو داوای کۆتایی ھاتنیان کردووە.
ڕەوتی ئاشتیی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا لە دیسامبەری ساڵی ٢٠١٥ دەستی پێ کراو دوابەدوای تەقینەوەکەی پریسوس پەکی کەوت و دوای ئەوە سوپاو هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەلاماری سەر بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتریان دەست پێ کردەوە .