ئادار 11, 2021 08:18 Asia/Tehran
  • داخوازیی سکرتێری گشتیی ناتۆ بۆ چارەسەریی ناکۆکیەکان لەگەڵ تورکیا

بە پێچەوانەی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی نێوان تورکیاو بڕێک لە وڵاتانی ئەورووپی لە سەر چالاکیی دەریایی لە ڕۆژھەڵاتی دەریای سپی، سکرتێری گشتیی ناتۆ، خوازیاری چارەسەر کرانی ئاڵۆزی و ناکۆکییەکان لەگەڵ تورکیا لەنێوخۆی ڕێکخراوەکەدا بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە «دەیلی سەباح»، «یێنس ستۆلێتێنبێرگ» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی باکووری ئەتڵەسی «ناتۆ» لە کۆبوونەوەی ئۆنلاینی زانکۆی «ستەنفۆرد» وێڕای ئاماژە کردن بە گرینگ بوونی ئەندامەتیی تورکیا لەم ڕێکخراوەیەدا، وتیشی: ئەمە یەکەمجار نییە کە لە نێوان ئەندامانی ناتۆدا ناکۆکی دروست دەبێت، بەڵام دەبێ ناکۆکییەکانمان لە گەڵ تورکیا ھەر لەنێو ئەم ڕێکخراوەیە چارەسەر بکەین.

«یێنس ستۆلێتێنبێرگ» ھەر لەم کۆبوونەوە ئۆنلاینەدا تیشکی خستە سەر دراوسێتیی جوگرافیایی تورکیا لەگەڵ سووریاو عێراق و بەشداری کردنی لە خەباتی دژی تاقمی تیرۆریستیی داعش و ھەروەھا بوونی بنکەو فڕگە سەربازییە نێونەتەوەییەکان لە تورکیاش.

ئەم وتانەی سکرتێری گشتیی ناتۆ دوای ئەوە دێت کە بڕێک لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لەوانە یۆنان خوازیاری وەدەرنرانی تورکیا لەم ڕێکخراوە سەربازییەن بە بیانووی چالاکییە دەریاییەکانی ڕۆژھەڵاتی دەریای سپی و پەیوەندیی نزیکی ئانکارا لەگەڵ مۆسکۆ.

سەرپەیڤ