کاردانەوەی پەرلەمانی تورکیا بە بڕیاری پارلەمانی ئەوروپا لە بارەی قەیرانی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i394053-کاردانەوەی_پەرلەمانی_تورکیا_بە_بڕیاری_پارلەمانی_ئەوروپا_لە_بارەی_قەیرانی_سوریا
سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا کاردانەوەی نیشاندا بە بڕیاری پارلەمانی ئەوروپا لە بارەی قەیرانی سوریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 14, 2021 08:02 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی پەرلەمانی تورکیا بە بڕیاری پارلەمانی ئەوروپا لە بارەی قەیرانی سوریا

سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا کاردانەوەی نیشاندا بە بڕیاری پارلەمانی ئەوروپا لە بارەی قەیرانی سوریا .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی ئاناتولی ، مستەفا شەن توپ لە وتووێژ لە گەڵ پەیامنێراندا لە ئەستەموڵ ، لە کاردانەوە بە بڕیاری کۆمەڵی گشتیی پەرلەمانی ئەوروپا لە بارەی قەیرانی سوریا ، گوتی ، ئەم بڕیارە مایەی سەرسامیی نیە ، چونکە ھێشتا تاقمێک لە سیاسەتوانانی خۆپەرست و قازانج خواز لە ئەوروپادا ھەن .

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ھەروەھا لێدوانی کاربەدەستانی ئەروپایی لە بارەی سوریای بە مایەی شەرمەزاری زانی و دیسان بانگەشەی ئەوەی کرد تورکیا بە تەنێ میوانداری لە ئاوارە سوریەکان دەکات . 

پارلەمانی ئەوروپا لە دەھەمین ساڵی قەیرانی سوریا ، بە پەسەند کردنی پرۆژە یاسایەک ، لە تورکیای ویست ھێزەکانی خۆی لە سوریا بکێشێتەوە . 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کاردانەوە بە بەیاننامەی پەرلەمانی ئەوروپا ، دەستدرێژی بۆ سەر خاکی سوریای بە مافی رەوای تورکیا زانی .