ئادار 17, 2021 07:07 Asia/Tehran
  • گیرانی دوو ئەندامی پەکەکە لە کاتی چوونەنێو تورکیاوە

دوو ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان کە شارومەندی سووریان لە کاتی چوونەنێو خاکی تورکیا لە لایەن ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتەوە قۆڵبەست کران.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاناتۆلی، کەسانی گیراو گوێزراونەتەوە بۆ بنکەی ژەندرمەی شاری ماردین لە باشووری تورکیا.

بەرلەمەش ھێزەکانی ھەواڵگریی تورکیا باسی قۆڵبەستکرانی سەرکردەیەکی باڵای پەکەکەی کرد بوو بە ناوی «ئیبراھیم بابات» لە خاکی سووریادا. 

ڕەوتی ئاشتیی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا لە دیسامبەری ساڵی ٢٠١٥ دەستی پێ کراو دوابەدوای تەقینەوەکەی پریسوس پەکی کەوت و دوای ئەوە سوپاو هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەلاماری سەر بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتریان دەست پێ کردەوە .

سەرپەیڤ