ئادار 31, 2021 04:13 Asia/Tehran
  • بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی نیشتیمانی تورکیا لە ئانکارا

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی نیشتیمانی تورکیا بە مەبەستی لێکدانەوەی گۆڕانکارییە ئاسایشتیەکانی ئەم وڵاتەو ناوچەکە،بەسەرۆکایەتیی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» بەڕێوە چوو.

لەم کۆبوونەوەیەدا  کە دووھەمین دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشتی نیشتیمانی تورکیا لەمساڵ دا دێتە ئەژمار، گۆڕانکارییەکانی دەریای سپی، دانوستان لەگەڵ یۆنان، خەباتی دژی تیرۆریزم، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و لیبی و سووریا تاوتوێ کرا.

بوونی لەشکریانی تورک لە باکووری سووریاو عێراق بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی چەکدارانی کوردی نەیاری دەوڵەت، ڕەوانەکردنی ھێزەکانی تورکیا بۆ لیبی بە مەبەستی داکۆکی لە دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی و ھەڵقەندنەکانی تورکیا لە دەریای سپی بۆ دۆزینەوەی نەوت و گازو ناڕەزامەندی دەربڕینی یۆنان و ئەورووپا بەرامبەر بەو ھەنگاوە، لە گرینگترین گرفتە سیاسی و ئاسایشتییەکانی تورکیایە.

سەرپەیڤ