نیسان 01, 2021 14:48 Asia/Tehran
  • خۆبەدەستەوەدانی ژمارێک لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە تورکیا

وەزارەتی نێوخۆی تورکیا خۆبەدەستەوەدانی ژمارێک لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی پشتڕاست کردەوە.

وەزارەتی نێوخۆی تورکیا  ڕایگەیاند: بە ھەوڵی کاربەدەستانی ئاسایشتیی و ھاواھەنگی لەگەڵ کاربەدەستانی وەزارەتی نێوخۆ دوێنێ سێ ئەندامی پەکەکە خۆیانیان ڕادەستی ھێزەکانی دەوڵەت کرد.

ئەم کەسانە لە عێراق و سووریا چالاکییان بۆ پەکەکە دەنواند، یەکێک لەم سێ کەسە لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا ھاوکاریی پەکەکەی کردووە.

وەک باسی دەکرێت، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە ٣٩ کەس لە ئەندامانی پەکەکە لەم گروپە دابڕاون و لە تورکیا خۆیانیان ڕادەستی ھێزەکانی دەوڵەت کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ڕۆژی ڕابردوو ھێزە دەوڵەتییەکانی تورکیا لە پارێزگای ماردین ھەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە پێنج کەس لە ئەندامانی پەکەکەیان کوشت.

ڕەوتی ئاشتیی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا لە دیسامبەری ساڵی ٢٠١٥ دەستی پێ کراو دوابەدوای تەقینەوەکەی پریسوس پەکی کەوت و دوای ئەوە سوپاو هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەلاماری سەر بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتریان دەست پێ کردەوە .

دەوڵەتی تورکیا پەکەکە بە تاقمێکی تیرۆریستی دەزانێ و ھەرواش دەیناسێنێ.

سەرپەیڤ